هەڵسەنگاندنی رەشی کار و ژیانی کرێکاران لە سەردەمی کرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

ئەم کارە بەشێکە لە پرۆژەی پاڵپشتی مافی کرێکاران و ئازادی کاری سەندیکایی کە رێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوکاری رێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی )NPA ) جێبەجێ دەکات. ئەم راپۆرتە هەلسەنگاندنێکە بۆ ئەو کاریگەریانەی کە باڵوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا و گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی دروستی کردوە لە سەر رەوشی ژیان و مافەکانی کرێکاران و کاری سەندیکاکانی کرێکاران لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بەرچاوترینیان لەدەستدانی داهاتی ژیانی رۆژانەی کرێکاران بوو بەهۆی راوەستانی کار و بازار و چاالکیە ئابورییەکانەوە. ئەمە سەرباری ئەوەی کە بەهۆی ئەو بارودۆخەوە پێشێلکاری جۆراوجۆر بەرامبەر بە مافەکانی کرێکاران روویداوە. دەکرێت بڵێی لە بنەڕەتدا ئەم هەلسەنگاندنە بەشێکە لەو چاالکیانەی وەک وەاڵمدانەوەیەک ئەنجاماندراوە لە چوارچیوەی پرۆژەکە. لە بەر ئەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان تارادەیەک دوو واقعی سیاسی و ئابوری و یاسایی جیاوازیان بۆیە لەم هەلسەنگاندنە بە جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ کراوە هەر یەکەیان بەجیا خراونەتەروو، ئەمە جگە لەوەی ئەو زانیاریانەی کە بەردەست بوون و کۆکراونەتەوە لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان هاوچەشن نەبوون، بۆیە راپۆرتەکەمان دوو بە دوو بەشەوە بەشی یەکەم تایبەتە بە عێراق و بەشی دووەم بە هەرێمی کوردستان. ئەو زانیاری و داتایانەی لەم راپۆرتەدا پشتی پێبەستراوە بە پلەی یەکەم راستەوخۆ لە الیەنە پەیوەندیدارەکان وەرگیراوە لە رێگای چاوپێکەوتنەوە کە یان بەشێوەی رووبەررو یان بەشێوەی ئۆالین و لە رێگای هۆکارەکانی پەیوەندیەوە ئەنجامدراوە. پاشان بەشێوەی ئۆنالین لە رێگای تۆرە کۆمەاڵیەتیەکانەوە فۆرمێکی کورتی پرسیارنامە باڵوکراوەتەوە بۆ کرێکاران. لە کۆتایشدا هەموو ئەو داتا و زانیاری و باڵوکراوە و یاداشتنامە و بڕیار و رێنمایانەی کە پەیوەست بووە بەم باردۆخەوە الیەنە پەیوەندیدارەکان باڵویان کردۆتەوە بە تایبەتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان سودی لێوەرگیراوە و هەمووی لە پاشکۆدا دانراون.

بۆ خوێندنەوەی دەقی راپۆرتەكە لێرە كلیك بكە